نێچیرڤان بارزانی و ئه‌نگێلا مێركل كۆده‌بنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه
شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، له به‌رلینه و بڕیار وایه راوێژكار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ببینن و تاوتوێی چه‌ندین پرسی گرنگی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.”
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتنە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، پێشتریش فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان ناوهڕۆك و سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندبوو.” كه بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری، لەگەڵ ئەنگێلا مێركل، راوێژكاری ئەڵمانیا و سیگمار گابریەل، وەزیری دەرەوە و ڤۆرسۆلا ئۆندەرلاین، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە كۆببنەوە. ھەروەھا بڕیارە شاندەكەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، سەردانی پەرلەمانی ئەڵمانیا بكەن.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كان، بڕیار وایه.” كه له كۆبوونەوەكان، شەڕی دژی داعش و پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا و چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەردوولا باسبكرێت و هه‌وڵبدرێت چاره‌سه‌ری پێویست بۆ بارودۆخه‌كه بدۆزرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وویستی سه‌ردانی عێراق بكات لو له‌وێشه‌وه سه‌ردانی كوردستان بكات به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی رێگای نه‌دا بۆیه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.