حكومه‌تی هه‌رێم له رێگای دۆزینه‌وه‌ی بیره نه‌وتی نوێ به‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی زاڵ ده‌بێت
كۆمپانیایی (D.N.O) له هه‌رێمی كوردستان، له پیشابوور ده‌ستی به لێدانێكی چاڵێكی تری بیره نه‌وت كرد.”
به پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆمپانیای (D.N.O) نه‌رویجی، كه له باره‌ی ده‌رهێنانی نه‌وته‌وه رایگه‌یاندوه” كه ده‌ستیانكردووه به ئاماده‌سازی بۆ لێدانی بیری ژماره چوار له كێڵگه‌ی نه‌وتی پێشابوور، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی بیری ژماره سێی ئه‌و كێڵگه‌یه به‌سه‌ركه‌وتوویی جیبه‌جێ بوو.
هاوكات كۆمپانیاكی (D.N.O) ئه‌وه‌شی باسكردووه” كه كار بۆ دامه‌زراندنی بۆرییه‌كی نه‌وتی ده‌كه‌ن، بۆ به‌ستنه‌وه‌ی نه‌وته نوێیه‌كان به بۆری سه‌ره‌كی نه‌وتی كوردستان.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له پاش خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كه‌وتنه به‌رده‌ستی 50% خاكی كوردستان به ژێر ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و سوپایی عێراق، له‌و كاته‌وه تا ئێستا بارێكی ئابوری و دارایی سه‌خت كوردستانی گرتۆته‌وه بۆیه، حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌وڵێكی خێرادایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی له كوردستان.