وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێكی ده‌ركرد له سه‌ر مووچه نه‌دراوه‌كانی ساڵی 2017
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری له سه‌ر مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2017ی دا به پاشكه‌وتكردن.”
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی کە له‌رێككه‌وتی 13ی كانوونی یه‌كه‌م ده‌رچووه ژماره (1466) لەسەرەو، ئاڕاسته‌ی گشت بانكه بازرگانییه‌كان كراوه ئاماژه به‌وه كراوه،” ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه، كه ده‌بێت موچه‌ی مانگه‌كانی (10، 11، 12) ساڵی 2017، له‌گه‌ڵ موچه‌ی وه‌رزی مانگی (12) پاشه‌كه‌وت بكرێت”.
لەنوسراوەکهی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه هاتووه” كه خهزنهداران و هه‌ڵگری كلیلی دووه‌م كه تایبه‌ته به به‌ڕێوبه‌ری بانكه‌كان ( به سیسته‌می پاشكهوتهوه) بخرێته ئه‌ژمێری ژماره (3665)، به‌مه‌به‌ستی زانینی قازانج و زه‌ره‌ری بانكه بازرگانییه‌كان بۆ ساڵی دارایی 2017″.
هەروەها داوا له گشت بانكه بازرگانییه‌كان ده‌كه‌ین كه پێویسته كۆتایی ده‌وامی فه‌رمی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری (31/ 12، 2017) هه‌موو ئهژمێرهكان دابخرێت و نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك جوله‌ی له‌سه‌ربكرێت به هیچ پاساوێك به‌پێی ڕێنماییه‌كانی بانك.