ڤالڤێردی دوا بڕیاری له‌سه‌ر پشكداری دیمبلی دا له‌ كلاسیكۆ

راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ باس له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانی یانه‌كه‌ی دیمبلی ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت” كه‌ ناوبراو له‌سه‌ره‌تایی ساڵی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یارییه‌كان.”

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لێدوانێكی (ئەرنیستۆ ڤالڤێردی) راهێنەری یانەی بەرشلۆنەی بڵاوكردۆتەوە كه‌ گوتویه‌تی” دیمبلی لە سەرەتای ساڵی نوێ دەگەرێتەوە، واتا یاریزانی ناوبراو به‌شدار نابێن له‌ یاری كلاسیكۆ كه‌ چه‌ند رۆژێكی تر بڕیار وایه‌ ئه‌نجامبدرێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌.”

راهێنه‌ره‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ زیاتر گوتویه‌تی.” مه‌ترس ناخه‌مه‌ سه‌ر یاریزانه‌كه‌ و بڕیارمان داوه‌ كه‌ دوایی سه‌ری ساڵی نوێ یاریبكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا دیمبلی باش نه‌بووه‌ته‌وه‌ به‌ پێێ پێویست.

جێی باسە كلاسیكۆی خولی ئیسپانی لە رۆژی شەممەی داهاتوو لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدەدرێت ، بۆ یارییەكەش بەفەرمی (ئەلكاسێر و ئۆمتیتی و دۆلۆفیۆ) بەشداری ناكەن، یاریه‌كه‌ش له‌ كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.

Back to top button