بارزانی: كورد له كۆتایی قه‌یرانه‌كه‌دایه
خواكوڕك
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی داهاتووی كوردستانه‌وه رایگه‌یاند، “مرۆڤ هەمیشە گەشبین بێت باشترە، بڕوای تەواوم هەیە کە میللەتی کورد بەسەر ئەم قەیرانانەدا سەردەکەوێت، بەڵام ناکرێت بە پێکەنینێک بڕیار لەسەر دۆخەکە بدرێت، مرۆڤ هەندێکجار پێدەکەنێت یان دەموچاوی جۆرێکی دیکە بێت، ناکرێت ڕووخسار بڕیار لەسەر واقیعەکە بدات، ئەگەر وابێت هەمیشە پێدەکەنم”.
بارزانی له میانی دیدارێكی رۆژنامه‌وانی به كه‌ناڵی (كوردستان 24)ی راگه‌یاندووه، “کورد لە کۆتایی قەیرانەکەدایە”. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “بۆ هەموو کوردێک، ئەگەر بە تەواوی دڵنیا نەبم لەوەی مەسەلەی سەربەخۆیی جددییە و بەرهەمی دەبێت، چۆن موجازەفە بە هەموو شتێک دەکەم؟، پێویستە زیاتر لەمە بیڵێم؟”.
ڕۆژی پێنج شەممە 8\9\2016، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌لایه‌ن فره‌نسوا ئۆلاند سەرۆک کۆماری فەڕەنسا له كۆشكی ئیلزێ پێشوازی لێكرا، له‌م دیداره‌دا به‌ك كاتژمێریه‌دا باس له‌دوا پێشهاتی ناوچه‌كه و شه‌ڕی داعش و گرتنه‌وه‌ی موسڵ كرا.