خۆپێشانده‌رانی كێن خواكوڕك ته‌واوی زانیاریه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كات
ئه‌مرۆ گۆڕان و باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و به‌رهه‌م ساڵح و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بانگه‌شه‌ی خۆپێشاندان و سوتاندنی باره‌گایی پارتی ده‌كه‌ن، خۆپێشاندانه‌كه پێكهاتوون له هێزه‌كانی دژه تیرۆری یه‌كێتی و به‌شێك له پێشمه‌رگه‌ی یه‌كه‌ی 70 كه ئێستا له‌ماڵه‌وه‌ن و سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵكرده‌وه، به‌كار ده‌هێنرێن بۆ خۆپێشاندان”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سلێمانی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند به نووسراوی فه‌رمی له‌لایان لاهور جه‌نگی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و دژه تیرۆر و هێزی یه‌كه‌ی حه‌فتا كراوه كه به‌شداری له خۆپێشاندانه‌كان بن به‌جڵی مه‌ده‌نی له ده‌ڤه‌ره جیاوازه‌كان”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی هێزه‌كانی دژه تیرۆر و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه ئێستا سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵكرد، به‌شدارن له خۆپێشاندان و به‌فه‌رمانی لاهور جه‌نگی به جلی مه‌ده‌نی به‌شداریان كردووه، له سوتاندنی باره‌گای پارتیش دا ده‌ستیان هه‌بووه”.