به‌رپرسێكی پارتی له سلێمانی بریندار بوو
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، لە پیرەمەگروون هێرش کراوەتە سەر بارەگای لێژنەی ناوچەی پارتی و بەرپرسی لقی 21 ی ئه‌وحیزبه‌ش رایگه‌یاند كه به‌رپرسی ناوچه‌ی پیره‌مه‌گرونی حیزبه‌كه‌یان برینداره”.
فازل ره‌ئووف به‌رپرسی لقی 21ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی رایگه‌یاندووه”لە پیرەمەگروون هێرش کراوەتە سەر بارەگای لێژنەی ناوچەی پارتی و بەرپرسی ناوچەکەش بریندارە و باره‌گاكه‌ش سووتێندراوە.
ره‌ئووف هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی” ئێمە لێژنەی ئەمنی بە بەرپرسیار دەزانین و کەمتەرخەم بوون، سەرەڕای ئەوەی هەر حزبێک بە فەرمی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکە کردبێت، لە ڕووداوی هێرشکردنە سەر بارەگاکانی پارتی بەرپرسیار دەبێت”.
باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشتگیری خۆیان بۆ خۆپێشاندان راگه‌یاند، به‌رپرسه‌كه‌ی لقی 21ی پارتیش ده‌لێت ئه‌ون به‌رپرسیاری سوتاندنی باره‌گای پارتین”.