سهرۆك بارزانی : باشترین بژارده بۆ چارهسهری قهیرانهكانی ههرێم ههڵبژاردنه
لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك راگر و مامۆستای زانكۆكانی دهۆك سەرۆك بارزانی، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن باشترین چارەسەرە بۆ قەیرانەكانی هەرێم و جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەو قۆناغە سەختە تێدەپەڕێت و دواجار گەلی كوردستان سەردەكەوێت چونكە دۆزەكەی رەوایە و زوڵمیشی لە كەس نەكردووە.
ئەمڕۆ 18ی 12ی 2017 سەرۆك بارزانی، لە شاری دهۆك لەگەڵ ژمارەیەك راگر و مامۆستای زانكۆكانی دهۆك كۆبۆوە. لەو كۆبوونەوەیەدا مامۆستایانی زانكۆكانی دهۆك بەپێی پسپۆری و شارەزاییان لە بوارە جۆراوجۆرەكان لە گفتوگۆیەكی تێروتەسەلدا كۆمەڵێك تێبینی و پێشنیار و پرسیاریان لە بارەی بارودۆخی سیاسی و دەستووری عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ریفراندۆمی گەلی كوردستان و هەروەها بار و گوزەرانی خەڵك و كێشە و قەیرانە دارایی و ئابوورییەكانی هەرێم و مەسەلەی خزمەتگوزاری و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاكسازی لە كەرتە جۆراوجۆرەكان ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ پێشنیار و تێبینییەکانی مامۆستایان، وەڵامی پرسیار و تێبینیی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەی دایەوە و لە وتەیەکدا بارودۆخی سیاسیی کوردستان و عێراق و ھەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەرانبەر بڕیاری ڕیفراندۆمی گەلی کوردستانی شی کردەوە. ھەروەھا ڕۆشنایی خستە سەر ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و قۆناغی دوای ڕیفراندۆم و ئەو کۆسپ و تەگەرانەی خراونەتە بەردەم ژیان و بڕیاری خەڵکی کوردستان.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک بارزانی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی بە باشترین چارەسەر بۆ قەیرانەکانی ھەرێمی کوردستان زانی و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو قۆناغە سەختە تێدەپەڕێت و دواجار گەلی کوردستان سەردەکەوێت، چونکە دۆزەکەی ڕەوایە و زوڵمیشی لە کەس نەکردووە.