میدیاكانی ئه‌ڵمانیا چۆن سه‌یری سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌ن

سەردانەكەی “نێچیرڤان بارزانی” سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوڕدستان بە گرنگ و كاریگەر وەسف دەكرێت لە لایەن میدیاكانی ئەڵمانیا و سەنتەرە توێژینەوەكانی تایبەت بە چاودێری ڕەوشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دۆزی كورد .
 
 
پێشوازییە پرۆتۆكۆڵییەكان لە ئاستی وەزارەتی دەرەوە و “پەرلەمان – بوندس تاگ” و دیوانی “ئەجێلامێركڵ ” ڕاویژكاری ئەڵمانیا بایەخێكی دیپلوماسی و سیاسی گرنگی بە كۆی دیدار سەردان و چالاكیەكانی داوە چاودێران بە پراكتیزەكردنێكی پرۆتۆكۆڵی سیاسی ئاست بڵندی فرە رەھەند دەینرخێنن ، ھاوكات زۆرترین ئاستی میدیای چاودێری ورووماڵی ئەم سەردانە دەكەن .
 
لە میانەی پرێس كۆنفراسێكی ھاوبەش “زیگمار گابرێل ” وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی هەرێمی لە تەلاری وەزارەتی دەرەوە داوای لە حکومەتی عێراق کرد لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەست بە گفتوگۆ بکات و رایگەیاند هەولێر خواستی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەیە و دەبێت پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا ئاسایی ببنەوە ھەنگاوەكان بە پراكتێك بكرێن .
 
“نێچیرڤان بارزانی” سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ئەڵمانیا و هاوپەیمانانی کرد لە شەڕی داعشدا ، باسی ڕۆڵی ھەرێم لە داڵدەدانی ئاوارەكان و كارەساتی كوردانی ئێزیدی كرد ئەو وتی هاوکارییەکانی دەزگا و رێكخراەكانی مروویی ئەڵمانیا لەبیرناکەن و سوپاسی ئەڵمانیا دەکەین بۆ پشتگیریکردنی لە مافە دەستوورییەکانی کورد لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا.
Back to top button