به‌رپرسێكی پارتی له سلێمانی موئامه‌ره‌ی پشت سوتاندنی باره‌گایی پارتی ئاشكرا ده‌كات
فازیل به‌شاره‌تی به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی خۆپێشاندان و هێرش كردنه سه‌ر باره‌گای پارتی و سوتاندنی باره‌گایی پارتی و بریندار كردنی به‌رپرسی پارتی له ده‌ڤه‌ری سه‌وز دا ده‌لێـ”بارەگاکانی پارتی بانک نییە، تاکو پارەی خەڵکی تێدا حەشار درابێت و خەڵکی پەلاماری بدات”.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی لقی 12ی پارتی له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كان ده‌شلێـ”ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران بەبێ گوێدانە بنەماکانی مافی مرۆڤ و خۆپیشاندانی مەدەنییانە لەشارۆچکەی پیرەمەگرون پەلاماری ناوچەی پارتی دیموکراتی كوردستانیان داوە و باڵەخانەی ناوچەکەیان بەتەواوی سوتاندووە، ئه‌وه‌شی خسته روو کە پارتی حزبێکە، لایەنگرانی وەکو ھاووڵاتییانی سیڤیل بەدەست قەیرانی دارایی و سیستەمی پاشەکەوتکردنی مووچەوە دەناڵێنن، دەشڵێت: “بۆیە نازانین بۆچی پەلاماری بارەگاکانی پارتی دەدەن، ئەگەر بارەگاکانی پارتی بانکە و پارەی خەڵکی تێدا حەشار درابێت، ئەوەیان شتێکی دیکەیە، بەڵام بارەگای پارتی، بارەگای حزبییە و ھەروەھا ئەندامان و لایەنگرانمان ھەمووی گرفتی مووچەیان ھەیە، بۆیە بێ ویژدانییە پەلاماری بارەگاکانی پارتی بدرێت”.
به‌شاره‌تی هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نیازی پشت هێرش كردنه سه‌ر باره‌گای پارتی ده‌شلێـ” پەلاماردانی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، موئامەرەی لایەنە سیاسییەکانی لەپشتەوەیە، گوتیشی: “باش دەزانین کێن ئەوانەی خەڵکی ھان دەدەن، بۆئەوەی بارەگاکانی پارتی بکەن بە ئامانج و له‌وه‌دا دڵنیاین كه كێن و سه‌ر به‌چی لایانێك و بۆچی وا ده‌كه‌ن”.