باڵێكی ناو یه‌كێتی: لاهور جه‌نگی باره‌گای پارتی سوتاندووه
فه‌رید زامدار ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایدهگهێنێت، به‌پشتوانی و هاندانی لاهور جه‌نگی باره‌گای پارتی له پیره‌مه‌گروون سوتاوه، بۆ چه‌واشه‌كردنی رای خه‌ڵك پاش سوتاندنی باره‌گایی پارتی چه‌ند كاغه‌زێك له‌ناو باره‌گایی یه‌كێتی و گۆڕان سوتێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی بلێن ئه‌وه‌تا باره‌گای ئه‌و دوو لایانه‌ش سوتێنراوه، رێگاش به‌وه ناده‌ن، له‌نزیكه‌وه، باره‌گاكانی یه‌كێتی و گۆڕان وێنه بگیرێت چونكه سوتاندنی باره‌گا نیه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌شلێـ”کێشەی یەکێتی زۆر قووڵ بووەتەوە و ئەگەری تەقینەوەی هەیە، دەبێت یەکێتی لەم گرووپەی لاھور جەنگی بێتە دەنگ، رێگا نه‌دا چیتر ئه‌م حیزبه بۆ مه‌رامی خۆی به‌كار بهێنێت “.
پێشتر له بۆنه‌یه‌كدا لاهور جه‌نگی، هەڕەشەی هه‌ڵگیرسانی شه‌ری ناوه‌خۆ و خوێناوی لە پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و پارتی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە میدیاکانەوە وەک یەکێک لە خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو ناوی گرووپەکەیان دەهێنێت.
دواتریش چەند بەرپرسێکی پارتی ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەوانەی باسیان لە گرووپی خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتی کردووە، سەرکردە باڵاکانی خودی یەکێتی بوون.