ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش:هێزه‌ عێراقیه‌كان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستاندا، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رایگه‌یاندووه‌، زانیاریه‌ هه‌واڵگریه‌كان ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی عێراق ” سوپای عێراقی و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵی له‌ماوه‌ی پێنج رۆژه‌ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری مه‌خموور”.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌” سوپای عێراق و حشدی شه‌عبی پلانیان هه‌یه‌ هێرش  بكه‌نه‌ سه‌ر گوێر و دیبه‌گه‌ و دووبز، ئەو رێگەیەی کەرکووک و موسڵ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، هێزەکانی پێشمەرگە لە ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بۆ رێگریکردن لە پێکدادانی سەربازی بۆ ئەم ناوچانەی ئێستا کە لێی جێگیربوونە کشاونەتەوە، بۆیەش داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن پێشڕەوەییەکانی بوەستێنێت.

ئەنجوومەنی ئاسایش داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، جوڵە سەربازییە شەڕانگێزییەکانی عێراق ئیدانە بکەن، داوا لە حکومەتی عێراق بکەن داواکەی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی دیالۆگەوە پەسندبکات.

Back to top button