دواین زانیاری لهبارهی كۆبوونهوهی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئهنگێلا مێركڵ و سهردانهكهی بۆ ئهڵمانیا
ئهمرۆ 18ی 12ی 2017، كاتژمێر چوار ئێواره بهكاتی ههولێر كۆبونهوهی نێوان نێچیرڤان بارزانی و راوێژكاری ئهڵمانیا ئهنگێلا مێركڵ له بهرلین دهستی پێكرد، بهگوێرهی زانیاریهكان، له كۆبوونهوهكهدا ئهلمانیا پشگیری خۆی بۆ كوردستان و چارهسهری كێشهكانی نێوان ههولێر و بهغدا راگهیاندووه”.
ههر لهو بارهیهوه گوتهبێژی راوێژكاری ئهڵمانیا، رایگهیاندووه” لە کۆبوونەوەکەدا گرنگی بە شەڕی دژی تیرۆر و پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان دەدەن، هەروەها گرنگیش بە پرسی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوخۆی عێراق و هەولێر و بەغدا دەدەن.
ههر بهگوێرهی زانیاریهكانی دهستی خواكوڕك كهوتووه” کە لە کۆبوونەوەکەدا گرنگی بە شەڕی دژی تیرۆر و پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان دراوه، هەروەها گرنگیش بە پرسی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەدەن، بهرێگای دانووستاند” ههر بهگوێرهی زانیاریهكان” لە کۆبوونەوەکەدا گرنگی بە شەڕی دژی تیرۆر و پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان دراوه، ههر دوای كۆبوونهوهكهش لهگهڵ راوێژكاری ئهڵمانیا” شاندەکەی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتی کریستیان دیموکرات، کە پارتەکەی ئەنگێلا مێرکڵە، لە کۆبوونەوەدان.
ههر سهبارهی به كۆبوونهوهكانی ئهمرۆی نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ وهزیری دهرهوهی ئهڵمانیا، ههر لهوێشدا ئاماژه به پهیوهندی بههێزی نێوان ههرێمی كوردستان و ئهڵمانیا كراوه، كێشهی نێوان ههولێر و بهغدا گفتوگۆی لهسهر كراوه، دوای كۆبونهوهكه كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی ساز كرا”.
وهك له كۆنگره رۆژنامهوانیهكهدا وهزیری دهرهوهی ئهلمانیا زیگمار گابرێل له وتهی بهخێرهاتن دهستی پێكرد و گوتی” ئامادەبووانی خۆشەویست و سەرۆکوەزیری خۆشەویست، بەخێربێن بۆ بەرلین. خۆشحاڵم کە ئەمجارە لە بەرلین چاومان بەیەیەکدی دەکەوێت. دواینجار لە هەولێر یەکدیمان بینیبوو. گرینگە لەم کات و ساتە زەحمەتەدا راوێژ بەیەکدی بکەین. بێگومان ئێمە دەزانین کە شکست بە داعش هێندراوە. رووبەڕووبوونەوەکان و ئەو شەڕەی لە ساڵی 2017 روویاندا، کۆنترۆڵکردنی موسڵ و شارەکانی دیکە هێمای شکستخواردنی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیەیە. بەشی سەرەکی ئەو سەرکەوتنە لە سایەی هەرێمی کوردستان و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بووە کە بڕیاریاندا لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق شەڕی ئەو رێکخراوە بکەن بە پشتگیری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.
رێکخراوی تیرۆریستی داعش مەترسی لەسەر تەواوی جیهان دروستکرد و تووندوتیژی بڵاوکردەوە، بەڵام کەس ئەوەندەی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان زیانی بەرنەکەوت و نەکەوتە بەر رق و کینە و تووندوتیژی ئەو رێکخراوە.
ئێستا هەنگاوەکانی کۆتایی دەنرێت لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو رێکخراوە و پاشماوەکانی. من لە کاتێکی وەهادا دەمەوێت سوپاسی هاوکاری و هاوئاهەنگییەکانی هەرێمی کوردستان بکەم. پێویستە ئێمە بیر لە داهاتووش بکەینەوە و کۆنترۆڵ لەدەستنەدەین لە بەرامبەر رێکخراوە تیرۆریستییەکان و داهاتوویەکی ئارام و پارێزراو بۆ خەڵک دابینبکەین لە عێراق و لە کوردستان.
ئەو دۆخەی کە ئیستا لەنێوان بەغدا و هەولێردا دروستبووە، باوهرمان وایه دەبێت جارێکی دیکە دیالۆگ دەستپێبکات. من دەزانم کە ئێوە ئەم داواکارییەتان لە بەغدا کردووە، من سوپاسی ئێوە دەکەم بۆ ئەم هەنگاوە. دەبێت بەغداش وەڵامی ئێوە بداتەوە. لای ئێمە روونە کە ئیمە پشتگیری لە عێراقێکی یەکگرتوو دەکەین، ئێمە لە ساڵی 2014ـەوە وەک هاوکاری مرۆیی و بۆ گەشەپێدانی زیاتر ملیارێک یۆرۆمان بۆ پشتگیریکردنی عێراق تەرخانکردووە، بەڵام دەبێت عێراق کێشە ناوخۆییەکانی لە رێگەی دیموکراسی و مرۆیی چارەسەر بکات، بۆ ئەوەی ئەم رەوشەی ئێستا هەیە نەمێنێت.
لەبەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ئەڵمانیا و هاوپەیمانانی کرد و گوتی: “سوپاسی گەل و حکومەتی ئەڵمانیا دەکەین بۆ ئەو هاوکارییانەی پێشکەشی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردوون، هەرگیز هاوکارییەکانی ئەڵمانیا لەبیرناکەین، هەروەها سوپاسی ئەڵمانیا دەکەین بۆ پشتگیریکردنی لە مافە دەستوورییەکانی کورد لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا”. ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا دەیان پڕۆژەی خزمەتگوزارییان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامداون. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هیواشی خواست بەزووترین کات زیگمار گابرێل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی هەولێر بکات.
لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانیش لەگەڵ حکومەتی عێراق نێچیرڤان بارزانی گوتی: “هاتووین هەڵوێستمان دووپاتبکەینەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا لەڕێگەی گفتوگۆ لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، پابەندین بەرامبەر عێراقی دیموکراتی، فیدراڵی و فرەیی کە رێز لە دەستووری وڵاتەکەی بگرێت، ئێمە بەپێی دەستووری عێراق هیچ کێشەیەکمان نییە لە بابەتی دەسەڵاتی فیدراڵی لە خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان، ئامادەین گفتوگۆیەکی جددی بۆ چارەسەکردنی هەموو کێشەکان بکەین لەپێناو سەقامگیری و ئارامی لە ناوچەکەدا “.
نێچیرڤان بارزانیگوتیشی: “رێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق دەگرین، ئەگەر بمانەوێت ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو گەلی عێراق دابین بکەین، دەبێت ئەم دەستوورە کە زۆرینەی گەلانی عێراق دەنگیان بۆ داوە، وەک خۆی بەتەواوی جێبەجێ بکرێت. چارەسەرکردنی کێشەکان بە بوونی ئیرادەی سیاسی و ئامادەیی لایەنەکان دەکرێت، ئەم چارەسەرەش پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێزی نیشتمانی هەیە، بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنەر لەنێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور”.