هه‌ڵوێستی به‌غدا و وڵاتان له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئاشكرابوو

خواكوڕك

له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ فره‌نسا و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، “تا ئێستە هیچ وڵاتێك دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نییه‌، به‌ڵكو له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێكیان بۆچوونی جیاوازییان له‌ كاتی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت، ئه‌گینا راست نییه‌ و هیچ وڵاتێكیش دژی سه‌ربه‌خۆیی نییه‌”.

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی به‌غدا و دیدگای خۆی بۆ داهاتووی كوردستان بارزانی ده‌ڵێت، “هه‌ڵوێستی به‌غداش له‌ جاران باشتره‌ له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی ببین به‌ دوو دراوسێی باش، ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بم له‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ سه‌رده‌گرێ، ئه‌وا من موجازه‌فه‌ ناكه‌م”.

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی بۆ ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات بارزانی ده‌ڵێت، “له‌ هه‌موو سه‌ردانه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌، پرسی سه‌ربه‌خۆیی گرنگترین خاڵی دیداره‌كان بووە و له‌ هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانیشدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی بووه‌”.

Back to top button