ئه‌یاد عه‌لاوی: ئێران و عێراق ده‌یانه‌وێت گه‌لی كوردستان له‌ناو ببه‌ن، ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیداره

جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق ئه‌یاد عه‌لاوی له لێدوانێكی دا بۆ شه‌فه‌ق نیوز، رایده‌گه‌ێنێت” هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه و مه‌ترسیه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژاو دایه، ده‌لێت چه‌ند لایانێكی ناوه‌خۆی كوردستان، به‌شێك له لایانی عێراقی ده‌سه‌ڵاتدار و ئێران به‌به‌رنامه كاریان له‌سه‌ر فشاره ئابووریه‌كان كردووه له ساڵی 2014 تا ئه‌مرۆ ئه‌مه‌ش فشارێكی زۆری خستۆته سه‌ر دانیشتوانی گه‌لی كوردستان، له‌وێشه‌وه هه‌وڵی به‌رهه‌م هێنانی سیاسی ده‌ده‌ن، ئاڵۆزی و گرژی مه‌ترسیداری لێكه‌وتۆته‌وه، به‌جۆڕێك كه رێگا خۆش بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی زیاتر بخاته سه‌ر كوردستان، ئۆرگانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بخاته مه‌ترسی جدیه‌وه”.
ئه‌یاد عه‌لاوی روونیشی كرده‌وه، كه كێشه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان به سیسته‌ماتیكانه ئاڵۆز كراوه، فۆرمی گرژی ئاڵۆزی زۆری وه‌رگرتووه، كه له‌راستیشدا وانیه، ئه‌مه به‌مه‌به‌ست وا لێكراوه، ئه‌م قه‌یرانه سه‌ری كێشاوه بۆ سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی و ئابووری و ده‌لێت ئه‌مه‌ش فشاری زۆری خستۆته سه‌ر گه‌لی كوردستان چونكه ئابلوقه دراوه، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه مامۆستایان و فه‌ره‌مانبه‌رانی كوردستان دۆخی كوردستان به‌ره‌و ئاڵۆزی ببه‌ن، ئه‌مه‌ش وا بكات كه لایانی ده‌ره‌كی و ده‌سه‌ڵاتداری عێراق په‌ڵكێش بكه‌ن بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه لایانه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چیتر به‌م شێوه ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستن و ئه‌وانیش دۆخی ناوه‌خۆی خۆیان بگوازنه‌وه ناو به‌غدا و عێراق به‌گشتی بۆیه ئه‌مه زه‌نگێكی مه‌ترسیداره”.