لەناو ئەو هەموو كێشەیەدا هەڤاڵ ئەبوبەكر خەمی شەوی یەڵدایەتی

 

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری نوێی شاری سلێمانی لە گەرمەی بوونی ئەو هەموو كێشەیەدا سەرقاڵی ئامادەكاریە بۆ بەڕێكردنی شەوی یەڵدا.

هەوڵە زۆرەكانی پارێزگارە نوێكەی سلێمانی بۆ شەوی یەڵدا نیگەرانی هاووڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێنا و باس لەوە دەكەن پارێزگار كاری چارەسەركردنی كێشەكانی هاووڵاتیانە كەچی پارێزگارەكەی ئێمە لەگەڵ ئەو هەموو دروشمە زۆرانەی كە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان دابووی ئێستا خەرێكی ئامادەكاریە بۆ بەڕێكردنی شەوێكی تایبەت. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی .

لە پۆستێكیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ( هەڤاڵ ئەبوبكر) نووسیویەتی “ئەمشەو، كۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێزان دەستەی ئامادەكاریی شەوی یەڵدا. هاوكات بەشێك لە هاوڵاتیانیش لە ڕێگەی كۆمێنتەوە ڕەخنەیان لە كۆبوونەوەكە گرتووە و باسیان لەوە كردووە كە ئێستا كاتی كۆبوونەوە نییە بۆ یادكردنەوەی شەوی یەڵدا، لە كاتێكدا هاوڵاتیان ناڕازین لە خراپی دۆخی ئابوری و خزمەتگوزارییەكان .

 

Back to top button