سەرۆکی پێشوی ئێران هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی بەڵگەکان دەکات.

 
ناکۆکیەکانی ئەحمەدی نەجات سەرۆکی پێشوی ئێران و سادق لاریجانی سەرۆکی دادگای قەزائی ئێران پەڕە دەستێنن و نەجات هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گەندەڵیەکانی سەرۆکی دادگای قەزائی ئێران دەکات لە ماوەی ۷۲ کاتژمێری داهاتودا.
 
هەڕەشەکانی نەجات دوای ئەوە هات کە لاریجانی تۆمەتی فیتنەو لە ڕێلادەری دایە پاڵ نەجات و ئاماژەیدا بەوەی کە نەجات فیتنەچی و کێشە دروسکەرە.
 
جگە لەو تۆمەتە هەردوولا یەکتری بە گەندەڵ و دزینی سەدان ملیار تمەن تۆمەتبار دەکەن و بە هۆی بوونی پێگەی بەهێزیشیان لە سیستەمی سیاسی تا ئێستا هیچکامیان لەو بارەوە لێپرسینەوەیان لێ نەکراوە.
Back to top button