لە كەركوك حەویجەیەكان تەنگاین بە یەكێتی هەڵچنیوە پۆستێكی تریان لێ‌ سەندنەوە

پارێزگاری كەركوك پۆستی بەڕێوەبەری بەشی چاودێری لە یەكێتی سەندرایەوەو عەرەبێكی حەویجەیی لە شوێنی دانرا.

بەپێی نوسراوێكی “راكان سەعید” پارێزگاری كەركوك، بەرێوەبەری بەشی چاودێری و پێداچوونەوە “سھیلە سابر عەلی” لە پشكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پۆستەكەی دوور خرایەوە و كەسێكی عەرەبی حەویجەی بەناوی “ریاز ئەحمەد تاھر” خراوەتە شوێنی ئەو.

لە دوای رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەرو داگیركردنی كەركوك لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە بە بڕیاری “راكان سەعید” چەندین بەرێوەبەری كورد لە پۆستەكانیان دوور خراونەتەوە.

Back to top button