دكتۆر محەمەد خورشید : بەغدا دەیەوێت ئاوارە كوردە گەڕاوەكانی كەركوك دەربكات

دوای ئەوەی چەند خێزانێكی كورد لە دەووروبەری كەركووك مانەوە بە هۆی سەختی ژیان گەڕانەوە سەر ماڵەكانیان, بەڵام میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە ئێستادا لە هەوڵی دەكردنی ئەو خێزانانەن بەرپرسی لقی سێی پارتیش دەلێت:” بەغدا دەیەوێت ئاوارە كوردە گەڕاوەكانی كەركووك دەربكات.

“د. محەممەد خوڕشید” بەرپرسی لقی ٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك رایگەیاند “حكوومەتی بەغدا دەستی بە عەرەباندنی شاری كەركووكی كردووە و لە رێگەی فەرمانگەی خۆراك و دانەوێڵەی كەركووكەوە، داوای هەموو ئەو ناوانەی كردووە كە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ لە هەرێمی كوردستان گوازراونەتەوە بۆ شاری كەركووك و پێشتر لە هەرێمی كوردستان بوون، بڕیارەكە بەو شێوەیە لە بەشی پلاندانانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، داوای هەموو ناوەكانیان كردووە، ئەوانەی لە هەرسێ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانەوە گوازراونەتەوە بۆ كەركووك لیستی ناوەكانیش ئامادەكراوە”.

(محەممەد خوڕشید) مەترسی خۆی لەو بڕیارەی بەغدا ناشارێتەوە و دەڵێت، “بەپێی زانیاری و بەدواداچوونی ئێمە، ناوی هەموو ئەو ئاوارە كوردانەی دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق گەڕاونەتەوە بۆ كەركووك رەوانەی بەغدا كراون، ئیتر چاوەڕێی بڕیاری بەغداین، پێمانوایە بڕیاری بەغداش ئاشكرایە و دەیەوێ هەموو ئەو ماڵە كوردانەی گەڕاونەتەوە شاری خۆیان، دەربكات”.

Back to top button