گروپێكی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ لە ناوخۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆدا بوون
ئەمڕۆ دووشەممە ١٨/١٢/٢٠١٧ لەگەڵ دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكاندا، وەفدی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كۆبوونەوەو دوای كۆبوونەوەكەش راگەیاندراوێكی هاوبەشیان بۆ رای گشتی بڵاوكردوەتەوە و تیایدا پیشتیوانی خۆیان بۆ داواكارییەكانی خۆپیشاندەران دوپاتكردەوە”.
پێشتریش ژمارەیەك بەرپرسی گۆڕان و یەكێتی گوتاری توند و دژبەرانەیان بەرامبەر پارتی دیموكراتی كوردستان هەبووەو تەنانت بانگەشەی پەلاماردان و “راپەڕین”ـیشیان كردووە (لاهورو ئاراس شێخ جەنگی و یوسف محەمەدو سروە عبدالواحید )چەندینی تر بەشێكن لەو بەرپرسانەی كە پێشتر داواكاری لەو شێوەیەیان لە خەڵك هەبووەو بە توندی قسەیان كردووە.
لە ڕابردوش خۆپیشاندانی زۆنی سەوز نیلی بەلاڕیدا براون و زۆربەی جار داخوازییەكانی چین و توێژەكان بە ئارستەی قوڵكردنەوەی ململانی سیاسییەكان براون و ئاراستەی خۆپیشاندەران گۆڕاوە بۆسوتاندنی بارەگاكانی پارتی دیموركاتی كوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و دەڤەری گەرمیان