حزبەكەی نوری مالیكی داوای رەوانەكردنی هێز بۆ سلێمانی دەكات
دوای بە رێوەچوونی خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای سلێمانی, هەلكوتینە سەر بارەگاكانی پارتی, هەوڵی بەردەوام بۆ تێكدانی دۆخی هەرێم و شێوی نانەوە, پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نووری مالیكی داوای رەوانەكردنی هێزی عێراقی دەكات بۆ سلێمانی.
ئەسكەندەر وتوت، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “پێویستە هێزی سەربازی ئیتیحادی رەوانەی پارێزگای سلێمانی بكرێت، بۆ پاراستنی ئاسایش و گیان و موڵك و ماڵی هاووڵاتییان”.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت “ئەگەر ناڕەزاییەكان و سەركوتكردنی خۆپیشاندەران بەردەوام بوو، دۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵ دەرچوو، ئەوا حكومەتی ئیتیحادی بێدەنگ ناوەستێت، جوڵە دەكات بەمەبەستی پاراستنی گیان و موڵك و ماڵی هاووڵاتییان لە سلێمانی و شارەكانی دیكە باكوور”.
ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاماژەی بەوەشكردووە “بەهۆی بڵاوكردنەوەی هێزەكان لە ناوچە رزگاركراوەكان، سەختە هێزی ئیتیحادی رەوانەی ناوچەكانی باكوور بكرێت، بەڵام پێویستە هێزی بۆ رەوانە بكرێت، تەنانەت ئەگەر یەك فیرقەش بێت”.
ئەمڕۆ دووشەممە 18-12-2017، لە بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە و كەمیی خزمەتگوزارییەكان خۆپیشاندان ئەنجامدرا.