6 نهێنی بۆ مانەوەی پێست بە جوانی به تایبه‌ت له خانمان
چه‌ند رێنماییه‌كی سه‌ره‌كی هه‌یه كه پێویسته خانمان په‌یڕه‌وی بكه‌ن، له پێناو ته‌ندروستی پێست و مانه‌وه‌ی هه‌میشه به گه‌شاوه‌ی و بریقه‌داری، چونكه به‌درێژای ته‌مه‌ن پێست رووبه‌رووی تیشكی خۆر و گه‌رما و سه‌رماو گۆرانی وه‌رزه‌كان ده‌بێته‌وه.”
به‌شێك له‌و رێنماییانه بریتین له:-
1-ئه‌و خاولیه‌ی یان ئه‌و پارچه‌یه‌ی به‌كاریده‌هێنیت بۆ وشك كردنه‌وه‌ی روخسار هه‌فتانه پاك بكرێته‌وه بشۆرێت، چونكه زه‌یتی سروشتی روخسارتی پێوه‌یه‌و ره‌نگه به‌كتریا ومیكرۆبی له‌سه‌ر نیشتبێت و پێست توشی نه‌خۆشی بكات.
2-پێوسته رۆژانه ماكیاژی روخسارت پاك بكه‌یته‌وه، نه‌كه‌ی ماكیاژی رۆژی رابردوو به روخسارته‌وه بهێڵیته‌وه چونكه زیان به ته‌ندروستی پێست ده‌گه‌ینێت و توشی هه‌وكردن و به‌كتریای پێست ده‌كات.
3-هه‌وڵبده هه‌میشه پێستی روخسار به‌دوور بێت له و كرێم و ده‌رمان و شامپۆیانه‌ی بۆ قژ به‌كاریده‌هێنێت، چونكه ره‌نگه مادده‌ی كیمیای به‌هێزی تیا به‌كارهێنرابێت و زیان به پێست بگه‌یه‌نێت.
4-ئاگاداربه هه‌رگیز به‌ده‌ستی پیسه‌وه ده‌ست له پێستی روخسار مه‌ده، چونكه ره‌نگه میكرۆبی پێوه بێت و بگوێزرێته‌وه بۆ پێستی ده‌موچاوت.
5-به كلێنسی ته‌ر هه‌میشه قه‌پاغی ده‌وری ئه‌و كرێم و ده‌رمانانه بسره كه به‌كاریده‌هێنێت ته‌نانه‌ت ته‌له‌فۆنه‌كه‌شت چونكه ره‌نگه به‌كتریای خراپی له‌سه‌ر كۆبوبێته‌وه و له‌گه‌ڵ لێدانی كرێمه‌كه له ده‌موچاو به‌كتریای ده‌وری قه‌پاغی كرێمه‌كه تێكه‌ڵ ببێت و زیان پێ بگه‌یه‌نێت.
6-ئه‌گه‌ر ده‌وری لێو زیپكه ده‌رده‌كات ئه‌وا ره‌نگه كاریگه‌ری هه‌ویری ددانه‌كه‌ت بێت و حه‌ساسیه‌ت پێی هه‌بێت، بیگۆڕه بۆ ئه‌وه‌ی توشی ده‌ردانی زیپكه نه‌بیت له‌ده‌وری لێوه‌كانت.