مێركل له‌سه‌ر كوردستان په‌یوه‌ندی به‌ عه‌بادیه‌وه‌ ده‌كات

پاش سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی (نێچیرڤان بارزانی)، بڕیار وایە راوێژكاری ئەڵمانیا بۆ چارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا پەیوەندی بەسەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بكات.”

له‌و باره‌وه‌ (سەفین دزەیی) گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە چوارچێوەی شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی وەزیران لە ئەڵمانیان راگەیاندووە.” لەئایندەیەكی نزیكدا (ئەنگێلا مێركل) راوێژكاری ئەڵمانیا وەك هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا پەیوەندی بە (حەیدەر عەبادی) یەوە دەكات، هه‌وڵده‌دات كه‌ ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق به‌ شیوه‌یه‌كی په‌له‌ و گفتوگۆبێنه‌ چاره‌سه‌ركردن.”

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه‌” كه‌ حكومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەڵبژاردووە، بەڵام وەك دیارە حكومەتی ناوەندی رێگەی تری گرتۆتەبەر، ئه‌مه‌ش به‌دڵنیایه‌وه‌ بێ ئاكام ده‌بێت، چونكه‌ هه‌موو جیهان چاوی له‌ كێشه‌ و ئاریشه‌كانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێ به‌ گفتوگۆو لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” له‌ پاش خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر حكومه‌تی عێراقی كۆمه‌ڵێك رێكاری نایاسایی گرتۆته‌ به‌ر دژ به‌ گه‌ل و حكومه‌تی كوردستان و له‌ ئێستاشدا هه‌وڵ ده‌درێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێت.”

Back to top button