مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی كۆتاییان به‌ خۆپیشاندانه‌كانیان هێنا

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەسلێمانی له‌ باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان رایگه‌یاندوه‌.” هێزە ئەمنیەكانی ناو شاری سلێمانی ڕێگا بەهیچ گردبونەوە و خۆپیشاندانێك نادەن ئەنجام بدرێت.”

 

له‌و باره‌وه‌ مامۆستا (عادل حەسەن) ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەسلێمانی به‌ میدیاكانی راگه‌یاندوه‌.” ئێمە وەك مامۆستایان ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ 19/12/2017 هیچ گردبونەوە و خۆپیشاندانێكمان نابێت و لە ئایندەیەكی نزیكدا هەڵوێستی خۆمان بۆ سەرجەم مامۆستایان و موچەخۆران و هاوڵاتیان ڕادەگەیەنین، له‌ ئێستاشدا داوا ده‌كه‌ین كه‌ مامۆستیان دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌و جۆره‌ خۆپیشاندانانه‌.

مامۆستا ئەندامه‌كه‌ی ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازی له‌ سلێمانی ئه‌وه‌شی گوتووه‌.” لەئێستادا هێزێكی ئەمنی لەناو شاری سلێمانی بڵاوەی پێكراوەو ڕێگە بەخۆپیشاندان نادەن، كه‌ به‌و شێوه‌یه‌یی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت.

Back to top button