بەڕێوبەری گشتی كارەبای سلێمانی زیانێكی زۆر به‌ر وێستگه‌ی كاره‌بایی چه‌مچه‌ماڵ كه‌وتووه
به‌ڕێوبه‌ری گشتی كاره‌بایی سلێمانی هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی سلێمانی ده‌به‌ستێته‌وه و به خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێی پارێزگاكه ، كه خۆپیشانده‌ران هێرشیان كرده سه‌ر وێستگه‌ی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ و زیانیان پێگه‌یاند.”
له‌و باره‌وه (سالار حسامه‌دین) بەڕێوبەری گشتی كارەبای سلێمانی لەسەر بچڕانی كارەبای بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی و چەند فەرمانگەیەكی دیكە گوتی.” بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە زیان بەر وێستگەی كارەبای چەمچەماڵ كەوتوە، هێرش كردنە سەر وێستگەی كارەبای چەمچەماڵ لەكاتژمێر 4:30ی شەوەوە كارەبای بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی و نەخۆشخانەكان و چەند شوێنێكی دیكە بڕاوە، به‌و هۆیه‌شه‌وه، زیانێكی زۆر بەر وێستگەكە كەوتوە و لەئێستاشدا لەگەڵ لایەنی پەیوەنیدار لەسەر خەتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.
بەڕێوبەری گشتی كارەبای سلێمانی، ئه‌وه‌شی گووتوه.” هەر بەهۆی ئەو زیانانەی كە بەر وێستگەكە كەوتوە پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا بە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی كەم دەبێتەوە.