به‌هۆی په‌یوه‌ندیه‌كی هێرۆخان، مووچه‌خۆران یه‌ك ملیار دۆلار زیانیان به‌ركه‌وت

خواكوڕك

بە هۆی راگرتنی نەوتی کەرکووک بۆ ماوەی 5 مانگ، لەسەر داوای بەرێز هێرۆخان یەک ملیار دۆلار زیان بە مووچەی فەرمانبەران کەوت، و ئەمەش وایکرد حکومەت تاوەکو ئێستا نەتوانێ مووچەی وەزارەت و دەزگاکان له‌كاتی خۆیی دابین بكات، سه‌ڕه‌رای هاتنی چەژنی قوربان.

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌ی هێرۆخان ئه‌نجامی دابوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ راگرتنی نه‌تی كه‌ركوك كه‌ فرۆشی رۆژانه‌ی خۆی له‌ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت‌ ده‌بینیه‌وه‌، زیانێكی زۆر به‌ر داهاتی حكومه‌ت و هه‌رێمی كوردستان كه‌وت.

وه‌ك له‌ به‌ڵگه‌كان هاتووه‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د په‌یوه‌ندی به‌ عه‌بادی كردووه‌ بۆ راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ رێگه‌ی بۆڕی نه‌وتبه‌ری كوردستان، و دواتر ئه‌و نه‌وته‌ی له‌كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كان به‌رهه‌مهاتووه‌ له‌رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه‌ به‌ ئێرانی فرۆشتووه‌، و سه‌رجه‌م داهاته‌كه‌ی بۆ خۆیی بردووه‌ له‌ رێگه‌ی كۆمپانیای نۆكان.

 

Back to top button