گۆڕان داوا له عه‌بادی ده‌كات هێز بۆ سلێمانی بنێرێت
ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق داوا له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات كه هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی و سوپای عێراقی و پۆلیسی فیدراڵی بنێرێت بۆ شاری سلێمانی بۆ پاراستنی خه‌ڵك بنێرێت”.
تاڤگه ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا، پشتگیریی خۆی بۆ خۆپیشاندانی خەڵکی چەند ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانی نیشان داوە کە تێکدان و سووتاندنی فەرمانگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لێ کەوتووەتەوە، هه‌روه‌ها رەخنەی لە حەیدەر عەبادی گرتووە، چونکە بە گوتەی خۆی، تا ئێستا ھێزی نەناردووەتە سلێمانی بۆ رووخاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنی پێک‌ھێنانی حکوومەتی ئینقاز”.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان، کە حزبەکەیشی پشتگیریی بۆ خۆپیشاندەران دەربڕیوە، داوای لە حەیدەر عەبادی کردووە ”بەپەلە“ دەستوەربداتە کاروباری ھەرێمی کوردستان و ھێز و میلیشیا عێراقییەکان بنێرێتە شاری سلێمانی”.