میدیایه‌كی عێراقی: خۆپێشاندانی سلێمانی ده‌ستی ئێرانه بۆ له‌ناو بردنی كوردستان
ماڵپه‌ری به‌غداد پۆستی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری له به‌غدا بڵاوی كردۆته‌وه‌و كه خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه كوردیانه‌وه ئاراسته ده‌كرێن كه مه‌یلیان به‌لای ئێرانه‌وه‌یه و قه‌یرانی مووچه‌یان بۆ خۆپیشاندان قۆستووه‌ته‌وه و نوسیوویه‌تی “ئێران كار بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی تواناكانی سلێمانی و سووتاندنی دامه‌زراوه‌و باره‌گا حزبییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته باوه‌شی خۆیه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه”ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی له سلێمانی ده‌ستیپێكردووه به‌هۆی هاندانی ئێرانه‌وه‌یه، ده‌ستی ئێران و ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی تێدایه كه سه‌ر به ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران “ئیتڵاعات”ـتن و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و خۆپیشاندانانه بگوازنه‌وه هه‌موو شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كان و فراوانی بكه‌ن”.
وه‌ك به‌غداد پۆست بڵاوی كردۆته‌وه” ئیتڵاعاتی ئێران له رێگه‌ی یارییه‌كی گوماناوی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هێز و كه‌سایه‌تی كورد، هانی به‌رده‌وامی خۆپیشاندان و قۆستنه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و خراپی مووچه ده‌دات، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”پیلانێكی گه‌وره دژی شاری سلێمانی له ئارادایه و ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌و توڕه‌ییه‌ی خه‌ڵك دژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاراسته بكات بۆ ئه‌وه‌ی سلێمانی له هه‌ولێر دابرێت و ناكۆكی له‌نیوان پارتی و یه‌كێتی درووست بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر له كه‌ركووك روویدا. ئێستاش هه‌واڵگریی ئێران ده‌یه‌وێت حزبه‌كه‌ی بارزانی و حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی له یه‌كتری دووربخاته‌وه‌و كه‌لێنی نێوانیان زیاد بكات”.
ماڵپه‌ری به‌غداد پۆست پیلانه‌كه‌ی ئێران ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێـ”ئێران ده‌یه‌وێت هه‌موو باڵه‌خانه و ژێرخان و دامه‌زراوه‌و كه‌ره‌سته‌كانی ده‌زگا حكومییه‌كان و باره‌گای حزبه‌كان وێران بكات و به ته‌واوی بیانسووتێنێ تا رایانكێشێته باوه‌شی خۆیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سلێمانی وه‌ك به‌غدا و سه‌نعا و دیمه‌شق و شار و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێر هه‌ژموونی ئێرانی لێبێت، هه‌روه‌ها ماڵپه‌ره‌كه ده‌شلێـ”، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ڵێت: “نابێت رابكێشرێینه ناو ئه‌و سیناریۆ ئێرانییه‌وه، كێشه‌ی مووچه‌ش له ئه‌ستۆی به‌غدایه كه له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ره‌تكردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت هاوشانی ئێران هه‌رێمی كوردستان بسووتێنێ و خه‌ڵكه‌كه‌ی بكاته گیانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سلێمانی كه‌وتووه‌ته ناو سێره‌ی ئاگرینی ئێرانه‌وه‌و بێده‌نگی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه‌وه ئه‌گه‌ری تێوه‌گلانی زۆری هه‌یه”.
پێگه ئه‌لیكترۆنییه عێراقییه‌كه نوسیوویه‌تی “پێش چه‌ند رۆژێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی له نێوان ئه‌و سه‌ركردانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه مه‌یلیان به لای ئێرانه‌وه‌یه ئه‌نجامدراوه‌و بڕیاریانداوه شه‌قام بجووڵێنن، یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتار و كادیره‌كانی گۆڕانیش له‌و جووڵه‌پێكردنه‌دا به‌شداریی ده‌كه‌ن و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیان داوای خۆپیشاندان له سه‌رانسه‌ری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: “ئێران ده‌یه‌وێت فشاری ته‌واو بكات بۆ ئه‌وه‌ی سلێمانی له هه‌ولێر دابرێت و جیایبكاته‌وه تا پیلانه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و ناسنامه‌ی كوردبوونیان بگۆڕێت”.
به‌شیك له خۆپیشانده‌رانیش كه رۆژی 18/12/2017 چوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان، هه‌وڵیاندا په‌لاماری باره‌گای حزبه‌كان و دامه‌زراوه‌كان بده‌ن، به‌ڵام له شاره‌دێی پیره‌مه‌گروون توندوتیژی زۆر روویدا و ژماره‌یه‌ك باره‌گای حزبه‌كان و حكومه‌ت له ناحییه‌كه‌دا سوتێنران.
به‌ڵام هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر كه پارێزگاری سلێمانییه و سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، دوێنێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: “نابێت به توندوتیژی داوای مافه‌كان بكرێت و پێویسته ده‌زگا و دامه‌زراوه‌و باره‌گای حزبه‌كان و له هه‌مووی گرنگتر گیان و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان پارێزراو بێت. چونكه هیچ شتێك له خوێنی تاكێكی كورد گرنگتر نییه و نابێت لایه‌نه‌كان هانی خۆپیشانده‌ران بده‌ن”.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له به‌یاننامه‌كانیدا ته‌ئكیدی له پاڵپشتی خۆپیشانده‌ران و خۆپیشاندانی هێمنانه كردووه‌ته‌وه.