یه‌ك ملیۆن دۆلار زیان به ویستگه‌ی كاره‌بایی چه‌مچه‌ماڵ گه‌یشتووه
پاش خۆپێشاندانه‌كه‌ی دوێنی و ئه‌مرۆی ده‌ڤه‌ری پارێزگای سلێمانی، له چه‌مچه‌ماڵ، خۆپێشاندان هێرشیان كرده سه‌ر وێستگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با له چه‌مچه‌ماڵ، زیانیان به ویستگه‌كه گه‌یاندووه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وێستگه‌ی كاره‌باكه، ده‌لێت، زیانی یه‌ك ملیۆن دۆلاری پێگه‌یشتووه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌و خۆپێشانده‌رانه‌ی كه هێرشیان كردۆته سه‌ر وێستگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ، كه له‌ئێستادا وێستگه‌كه گوژێنراوهتهوه، به‌و هۆیه‌ش كاره‌بای سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه كوژاوه‌ته‌وه، له‌ئێستادا دیانه‌وێت هێرش بكه‌نه سه‌ر به‌شه‌كه‌ی تریش”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و وێستگه‌یه، ده‌لێت زیانی یه‌ك ملیۆن دۆلار به‌ر ویستگه‌كه كه‌وتووه و له‌ئێستادا ناتوانین كاره‌بایی به‌شێكی پارێزگاكان بده‌ین، بۆیه مه‌ترسی هێرشێكی تریش هه‌یه، كه بكرێته سه‌ر وێستگه‌كه بۆیه داوا له هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین كه رێگری له‌و زیان گه‌یاندنه بكه‌ن، چونكه ئه‌مه پاره‌یه‌كی زۆر زیان به ویستگه‌كه ده‌گه‌ێنێت”.