له‌پێش باره‌گایی یه‌كێتی له‌كۆیه‌ كوژراو و بریندار هه‌یه‌

پاش سوتاندنی باره‌گاكانی پارتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی حۆپێشاندانی یه‌كێتی چوونه‌ به‌رده‌م باره‌گاكانی یه‌كێتی له‌لایان پاسه‌وانانی باره‌گاكانی یه‌كێتی ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵك كراوه‌، سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمیه‌كان باس له‌ كوژرانی چوار كه‌س و بریندار بوونی 15ی كه‌سی تر ده‌كرێت”.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌ نافه‌رمیه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، له‌ شاری كۆیه‌، له‌به‌رده‌م باره‌گایی یه‌كێتی ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵكی خۆپێشانده‌ر كراوه‌، چوار كه‌س كوژراوه‌، 15ی كه‌سی تر بریندار كراوه‌، به‌ڵام ئه‌م زانیاریانه‌ تاوه‌كو ئێستا نافه‌رمین و پشت راست نه‌كراوه‌ته‌وه‌ له‌لایان جیهه‌تی فه‌رمی دا”.

خۆپێشاندان پێشتر له‌ لایان ” به‌رهه‌م ساڵ و لاهور و شاسوار و گۆڕان و كۆمه‌ڵ” باگه‌شه‌ی بۆ كراوه‌ و پێشتگیركراوه‌، پێتشریش ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان داوایی كردبوو كه‌ عه‌بادی هێزی فیدرالی بۆ پارێزگای سلێمانی بنێرێت”.

Back to top button