دواین زانیاری له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی داعش له مه‌خموور بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه
به‌گوێره‌ی زانیاریه سه‌ره‌تایه‌كان له هێرشه‌كه داعش بۆ سه‌ر چیای قه‌ره‌چووخ و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هێرشه‌كه تێكشێنراو، زیانی زۆر به‌ر داعش كه‌وتووه” سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌لێت پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر میحوه‌ری پێشمه‌رگه له مه‌خموور زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه و هێرشه‌كه‌ش تێكشێنراوه”.
هه‌رله‌و باریه‌وه، سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمووری هێزی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه”نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/12/2017 له چیای قه‌ره‌چووغ، له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش، شه‌ڕ درووستبووه‌و له ئه‌نجامدا زیانی زۆر به‌ر ئه‌و گرووپه چه‌كداره كه‌وتووه، هه‌روه‌ها گووتی: “زیانی چه‌كدارانی داعش زۆر بووه‌و ته‌رمی چه‌كدارێكیشیان كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان داعشه‌كان له میحوه‌ری مه‌خموور هێرشیان كردووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆتایی داعش له عێراق راگه‌یاندوو، له‌ئێستاشدا له‌دیوی سوپایی عێراق و حشدی شه‌عبی داعشه‌كان داخڵی میحوه‌ر بوونه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه”.
شایانی باسه پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆتایی داعشی له عێراق راگه‌یاند بێ ناوهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه رۆڵێكی سه‌ره‌كی له تێكشكاندنی داعش هه‌بووه”.