شه‌قامی 150ی هه‌ولێریش ده‌ستی پێكرد
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار باسی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كات و ئاشكرا ده‌كات كه به‌هاوكاری سه‌رمایه‌دارانی شاری هه‌ولێر پرۆژه‌ی شه‌قامی 150مه‌تری له كه له ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر دایه، ده‌ست پێده‌كه‌ین، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌لێت به‌هاوكاری سه‌رمایه‌دارانی هه‌ولێر پاش ته‌واو كردنی پرۆژه‌ی شه‌قامی 120م تری له شاری هه‌ولێر وابریاره ده‌ست بكرێت به شه‌قامی 150ی هه‌ولێر و ده‌شلێـ” هیچ قه‌یرانێك كار له‌سه‌ر پرۆژه‌كان ناكات چونكه ئه‌مه له‌لایان سه‌رمایه‌دارانی هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ك شه‌قامی 120متریه‌كه”.
دەربارەی شه‌قامى هێڵی خێرای 120 مه‌تری دەوری شاری هەولێر، کە مانگی شوباتی رابردوو کرایە، وه‌زیرى شاره‌وانى روونیكرده‌وه، لە گرنگییه‌كانی پرۆژەکە ئەوەیه کە به‌هۆی بازنه‌یی بوونى شه‌قامه‌كه رێگاكانى هه‌ولێر ـ شه‌قلاوه، هه‌ولێر ـ كه‌ركووك، هه‌ولێر ـ موسڵ و هه‌ولێر- كۆیه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، لە ئەنجامدا جه‌نجاڵى ناو شار كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”شه‌قامی 120 مەتر درێژییه‌كه‌ى 38 كیلۆمه‌تره و پانییەکەی 100 مه‌تره، كه له كابینه‌ى پێشوو له لایه‌ن كۆمپانیاى “دار-ئەلهەندەسە” نەخشەکێشى بۆ كرابوو.پرۆژەکه كراوە به سێ به‌شی 11 کیلۆمەتر، 16 كم و11 كم. جێبه‌جێكردنیشی به دوو كۆمپانیا راسپێردراوە. به‌شی 16 كیلۆمه‌ترییه‌كه‌ی سێ مانگ به‌ر له واده‌ی ته‌واوبوونی له لایه‌ن كۆمپانیای هێمن گرووپ به قه‌رزێكی 165 ملیۆن دۆلاری جێبه‌جێكرا. دوو به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی پرۆژه‌كه، یه‌كێكیان له لایه‌ن كۆمپانیای هێمن گرووپ وئه‌وه‌ی دیكه‌ش لەلایەن كۆمپانیایه‌كی توركی جێبه‌جێده‌كرێت.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت، بەهۆی ئه‌وه‌ى شه‌قامه‌كه له‌ناو ماسته‌رپلانی شارى هەولێرە، ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه‌یه كه‌وتووەته ئه‌ستۆى وه‌زاره‌تی شاره‌وانی. دەشڵێت “ته‌نانه‌ت پرۆژەی شه‌قامی 150 مه‌تریش كه ئه‌ویش كه‌وتووه‌ته ناو ماسته‌ر پلانه‌كه لەلایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌نجامده‌درێت”.