مخابه‌راتی سه‌دام بۆ خه‌ڵكی سلێمانی: ئێمه له‌گه‌ڵتانین دژی كوردستان به‌رده‌وام بن
به‌رپرسی پێشووی مخابه‌راتی رژێمی به‌عس وه‌فیق سامه‌رائی له‌باره‌ی خۆپێشاندان وتارێك ده‌نووسێت، ده‌لێت” ئێوه قه‌ڵای ئازادیخوازن و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌ناو ببه‌ن و ره‌خنه‌ی تووندیش له حكومه‌تی عێراق ده‌گرێت له‌مه‌ر بێده‌نگی و ده‌لێت ده‌بێت حكومه‌تی عێراق ده‌ستێوه‌ردان بكات، كۆتایی به‌و سزایه بهێنێت كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سزای خه‌ڵكی ده‌دات، ده‌شلێـ” ده‌بێت واز له‌و بێده‌نگیه بهێنێت حكومه‌تی عێراق”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی مخابه‌راتی پێشووی به‌عس، ده‌شلێت، ئێوه‌ی سلێمانی ئازادی خوازن و وه‌رنه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به‌هه‌ولێر و ده‌لێت ئێوه رۆناكبیر و رۆشهنبیرین، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌ناو ببه‌ن، داواش ده‌كات حكومه‌تی عێراق بگه‌رێته‌وه پارێزگاكانی شماڵی عێراق”.
هه‌روه‌ها وه‌فیق سامه‌رائی و به‌رپرسی ده‌زگای مخابه‌راتی سه‌دام ده‌شلێـ” گه‌نجان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام بن له شكه‌ست پێهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هانی گه‌نجان ده‌دات زیاتر باره‌گاكانی پارتی و حكومه‌ت بسووتێنن”.
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه به‌غدا ده‌ستوه‌رداته رهوشهكهوهو هاووڵاتیان بپارێزێ و رێگه له سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵك بگرێت و نابێت چیدیكه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژێرێ”.