سعودیا: ئێران هۆكاری یه‌كه‌می پشێوی ناوچه‌كه‌یه
خواكوڕك
ئەمڕۆ هەینی 2016 -9 -9 عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودیە به سەردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئەنقەرە و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی گه‌رمی ناوچه‌كه دیدگای سعودیای خسته‌ڕوو.
له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌دا جوبه‌یر دیبه‌یتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه گرێدا و رایگه‌یاند، “ئێران یارمەتیی گرووپ و تۆڕە توندڕەوەکان دەکات، چونکە ئێران لە ساڵی 1997 سەرکەت ئیران سیاسەتێکی تاییفییان ڕەچاو کردووە هەتا شەڕە تاییفییەکان بگوازنەوە بۆ دەرەوەی سنوورەکانی خۆیان”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “سپۆنسەری گەروەی تیرۆری ناوچەکەیە، چونکە لە ولاتانی وەک سووریا، یەمەن، عیراق و بەحرێن دەستێوەردان دەکات و ئامانجی شێواندنی سەقامگیریی سعوودیە، چونکە سیاسەتیان و لەسەر بنچینەی توندی تایفی داڕێژراوە و بەتەمای کوشتنی دیپلۆماتە نێودەولەتییەکانن”.
له‌میانی دیمانه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیا گووتی، “هەموو دەزگاکانی ئێران بەرپرسن لە هیرش بۆ سەر نووسینگە دیپلۆماسییەکانی وڵاتان لە شوێنە جیهانییەکان، ئێمە دەزانین، لە پاش کۆتایی هاتنی قاعیدە لە ناوچەکە ئێران چۆن داڵدەی داون و بە هەموو ێیوەیەک پاڵپشتی گروورپە توندەڕەوە تیرۆریستیەکان بووە و لەم بارەوە بەڵگەی زۆرمان بەدەستەوەیە، هاوکات ڕاشیگەیاند “بەرپرسانی سوپای قودسی ئیران پەیوەندییان بە ئەلقاعیەوە هەبووە و لەم بارەوە ساڵی ١٩٩٦ بەرپرسانی سوپای قودس و ئۆسامە بن لادنەوە هەوڵیان داوە تەقینەوەی گەورە لە سعوودیە و ناوچەکە ئەنجام بدەن، ئەمە دەربڕی سیاسەتێکی ڕوونی دوژمنکارانی ئێرانە لە ناوچەکە”.