گۆڕان له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كشێته‌وه، به‌ڵام له حكومه‌تی عێراق ناكشێته‌وه..هۆكاره‌كه‌ی چیه په‌یوه‌ندی به پاره‌وه هه‌یه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له كۆبوونه‌وه كه‌ی ئه‌مرۆی جڤاتی گشتی گۆڕاندا، بریاردراوه، له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامی گۆڕان له حكومه‌تی عێراق، وه‌ك له زانیاریه‌كانی ده‌ستمانكه‌وتووه، هاتووه” لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازی کشانەوە لە حکومەت پەسندکرا و ئاراستی جڤاتی نیشتمانی کرا کە دوایین دەسەڵاتی بڕیاردانە لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند له‌ئێستادا جڤاتی گشتی گۆڕان، بریاری پاشه‌كشه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ند كردووه و ئاراسته‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كردووه، سه‌رچاوه‌كه ده‌لێت پاشه‌كشه‌ی گۆڕان له حكومه‌تی هه‌رێم و مانه‌وه‌ی له‌حكومه‌تی عێراق په‌یوه‌ندی به دۆخی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، چونكه گۆڕان هیچی ده‌ست ناكه‌وێت له حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵام حكومه‌تی به‌غدا جیاواز تره، پاره له‌به‌غدا زۆره، بۆیه پاشه‌كشه له حكومه‌تی به‌غدا ناكات”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی” ئەگەری هەرە بەهێز ئەوەیە جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕانیش کشانەوە لە حکومەت پەسند بکات، بەتایبەت دوای سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان”.