خانه‌ی راپه‌راندنی گۆڕان داوایان له‌ چیا و نما كردووه‌ پاره‌یان بداتێ، به‌ڵام مه‌رجێكیان هه‌بوو بزانه‌ مه‌رجه‌كه‌ چیه‌

خانه‌ی راپه‌راند له‌ رێگای عومه‌ری سه‌ید عه‌لی داوای له‌ چیا و نمایی كوری نه‌وشێروان مسته‌فا كردووه‌، كه‌ پاره‌یان پێ بدات، چونكه‌ هه‌موو ئابووری گۆڕان له‌سه‌ر هه‌ردوو كوره‌كه‌ی نه‌وشێروان تاپۆ كراوه‌، چیا و نماش له‌به‌رامبه‌ر پێدانی پاره‌ به‌ گۆڕان مه‌رجێكیان هه‌بووه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی گۆڕان داوا له‌ چیا و نما كردووه‌، پاره‌یان پێ بدات، چونكه‌ دۆخی گۆڕان له‌رووی دارایه‌وه‌، زۆر خراپه‌، چیا و نماش برێك پاره‌یان پێداوه‌، پێیان گوتووه‌ له‌ ئێستادا له‌مه‌ زیاتر نیه‌، به‌ڵام مه‌رجێكیان هه‌بووه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ مه‌رجه‌كه‌ی چیا و نما بۆ خواكوڕك له‌به‌رامبه‌ر پێدانی پاره‌ به‌ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ئاشكرا ده‌كات، رایده‌گه‌ێنێت، له‌به‌رامبه‌ر هێرش كردنه‌ سه‌ر پارتیه‌، جا چ له‌ راگه‌یاند بێت چ له‌ هه‌ر هه‌ڵوێستێك بێت كه‌ دژی به‌ پارتی و بنه‌ماڵه‌ بارزانی بێت”.

Back to top button