نه‌خۆشخانه و كاره‌با و ئاو و دائیره‌كانی هاتووچۆ كراوه‌ته ئامانج
له رۆژی 18ی 12ی 2017 خۆپێشاندان له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی سلێمانی و كۆیه و ده‌روازه‌ی راپه‌رین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر ده‌ستی پێكردوو، ئه‌م خۆپێشاندان له‌ژێر داواكاری مووچه و خزمه‌تگوزاریه‌كان بوو، به‌ڵام پاشان خۆپێشاندانه‌كه به‌ئاراسته‌ی تووندوو تیژی هه‌نگاوی ناو، له‌ئێستادا چه‌ندین سێكته‌ری به‌ئامانج گرتووه”.
له‌و باره‌یه‌وه، بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی راگەیاندووە، لەمڕۆوە سلێمانی و دەورووبەری بێ کارەبای نیشتمانی دەبێت. بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوە نەکردووە تا کەی ئەو رەوشە بەردەوام دەبێت.
یەک لەو شوێنانەی کە هێرشی کراوەتە سەر، وێستگەی کەهرۆغازی چەمچەماڵ بووە. کارەبای بەشێکی سلێمانی و دەورووبەری، لە رێگەی ئەو وێستگەیەوە دابین دەکرێ و ئێستا کە وەستێندراوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی دەڵێ، بەو هۆیەوە لە سەعات چواری بەیانیی ئەمڕۆوە (سێشەممە) سلێمانی و دەورووبەری بەبێ کارەبای نیشتمانی دەبن.
لە روونکردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەدا هاتووە کە لە رووی تەکنیکییشەوە ناتوانن کارەبا لە شوێنێکی دیکەوە وەربگرن و دابەشی بکەن. باس لەوەش کراوە جیا لە هاووڵاتیان، نەخۆشخانە و پرۆژەکانی ئاویش لە سنووری سلێمانی بێ کارەبا دەبن.
یەکێک لە کارمەندانی وێستگەی کەهرۆغازی چەمچەماڵ دەڵێ، هەست بە مەترسی لەسەر گیانیان دەکەن. بەشێکی ئەو کارمەندانە کە لەو وێستگەیەدا کارە سەرەکییەکان دەکەن، بیانین. ئەو کارمەندە کە لەسەر داوای خۆی ناوی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه دەڵێ، “تا ئەو کاتەی بە تەواوی مەترسییەکان نەڕەوێندرێنەوە، کار بەو وێستگەیە ناکەین.”
سه‌رچاوه‌كان باسه له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئامانجی ئه‌م خۆپێشاندانانه چه‌ند هه‌ده‌فێكی دیاركراوه، كه چه‌ند سێكته‌رێكی كردۆته ئامانج، وه‌ك كاره‌با و ئاو و باڵه‌خانه‌ی هاتووچۆ، چه‌ند ده‌زگایه‌كی تری میر و جگه له باره‌گایی حزبه‌كانی تر”.