ئه‌وه‌ی له‌رانیه هێرشی كردۆته سه‌ر باره‌گای پارتی تیمێكی سه‌ر به دژی تیرۆری یه‌كێتیه
جگه له‌بریندار بوونی پێشمه‌رگه‌ی پاسه‌وانی لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆپێشاندان به‌رده‌وامن له هێرش بردن بۆ سه‌ر باره‌گای لق و به چه‌كی جۆڕی كلاشینكۆف و ئم فۆر، چه‌ند جۆڕێكی تر ته‌قه له باره‌گای لقی پارتی ده‌كرێت”.
عه‌مه‌ر خدر كارگێڕى لقى 11ى پارتى ديموكراتى كوردستان رایگه‌یاندووه” خۆپيشانده‌ران په‌لامارى باره‌گاى لقى پارتى ده‌ده‌ن، گوتيشى: ئه‌وه‌ى رووده‌دات خۆپيشاندان نييه و به شێوه‌يه‌كى رێكخراو ته‌قه له باره‌گاكه‌ى پارتى ده‌كرێت”.
سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هێزانه‌ی كه ئێستا له‌ژێر ناوی خۆپێشاندان خه‌ریكی سوتاندنی باره‌گای حزبه‌كان له رانیه سه‌ر به لاهور جه‌نگین، دژه تیرۆری یه‌كێتیه”.