هێزهكانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراقی چاوهرێی عهبادین بۆ چوونه ناو پارێزگای سلێمانی
وتەبێژی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە عێراقیەکان ڕایگەیاند کە ئامادەیی تەواویان وەرگرتووە بۆ جوڵەکردن بەرەو کوردستان و کۆتایی هێنان بەو ئاڵۆزیانەی کە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی و گۆڕانی گرتۆتەوە لە پێناو پاراستنی خوێنی عێراقیەکان وەک وتەبێژەکە باسی کردووە.
یەحیا ڕەسول وتەبێژی ئەو هێزە عێراقیە ڕایگەیاند چاوەڕێی فەرمانی حەیدەر عەبادی دەکەن و لە ئامادەیی تەواودان و هەرکات فرمانیان پێ بکرێت بەرەو ناوچەکان دەجوڵێن.
لای خۆشیەوە سروە عەبدولواحید سەرۆکی کوتلەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا نوسیویەتی لەکاتی پێشوازی کردنی لە ژمارەیەک خۆپیشاندەر داوایان لێکردووە لەڕێی عەبادیەوە گرفتەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت و گۆڕانیش پشتگیری داواکانی خۆپیشاندەران دەکات بۆ ڕوخاندنی هەرێم كوردستان”.