رۆژنامەنوسێكی نزیك لە لاهور, لەم خۆپیشاندانانە هیوادارین حكومەت توانای شێخ لاهوری بۆ دەركەوتبێت

لەدرێژەی خۆپیشاندانەكانی دوو رۆژی رابردووی زۆنی سەوز و نیلی, كە هێڕشكرایە سەر بارەگا حزبی و حكومیەكان و دوای بە تالانبردنیان سوتێنران, رۆژنامەنووسێكی نزیك لە باڵی خیانەتكار رایدەگەیەنێت:” هیوادارین حكومەت قودرەتی شێخ لاهوری بۆ دەركەوتبێت”.

رۆژنامەنووسێكی نزیك لە باڵی خیانەتكاری یەكێتی كە بەردەوام لە رێگای پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك هانی هاوڵاتیان دەدات بۆ هێرشكردنە سەر بارەگاكانی پارتی و لە چەند كۆمێنتێكیش ئاماژە بەوە دەكات هیوادارین كە حكومەت قودرەتی لاهوریان بۆ دەربكەوێت.

بە پێی قسەكانی ئەو رۆژنامەنووسە خۆپیشاندانەكان راستەوخۆ لە لایەن لاهور سەرپەرشتی دەكرێت.

چاودێرێكیش بە (خواكوڕك) راگەیاند خۆپیشاندانەكان بە شێوەی دیموكراسی و هێمنانە بۆداواكردنی ماف و بژێوی, مافی سەرەتایی خەلكە بەڵام ئەوەی لە زۆنی سەوزونیلی روودەدات خۆپیشاندان نیە بەڵكو هەلكوتینی مەبەستداری هەڕەمەكیە كە مەبەست لێی تێكدانی دۆخی ئەمنی هەرێمە, بۆ ئەم مەبەستەش چەند كەسێك راستەوخۆ سەرپەرشتی دەكەن, چەندین كەسیان خزاندۆتەوە نێو بەناو خۆپیشاندانەكانو دەیان رۆژنامەنوسیان خستۆتەكار بۆئەوەی هانی خەلكی بدەن بارەگاكانی حزب بە تایبەت پارتی بسوتێنن و دۆخی كوردستان تێكبدەن.

 

Back to top button