یەکێتی لە ڕانیە پێنج هاوڵاتی کوشت و 83ی دیكهشی بریندار كرد
دوای کۆبونەوەی ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەبەردەم مەڵبەندی یەکێتی لە ڕانیە و هەوڵدان بۆ چونە ناو بارەگاکە،پاسەوانانی مەڵبەند تەقەیان لە هاوڵاتیان کردو بە هۆیەوە پێنج هاوڵاتی شارەکە کوژران و دەیانی تر بریندار بوون.
دواتر خۆپیشاندەران هەریەک لە بارەگای مەڵبەندو کۆمیتەی یەکێتیان سوتاند،بە پێی دواین زانیاریەکانی خواکورک ٨۳ هاوڵاتی دیکە برینداره و سێ لەو ژمارەیهش دۆخیان ناجێگیر و مەترسیدارە.