هادی عامری: یه‌كێتی ته‌واو بوو ئێستا باشترینیان بۆ ئێمه گۆڕان و كۆمه‌ڵه
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رانی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، هادی عامری له گه‌یاره، كۆتایی یه‌كێتی وه‌ك دۆستی شیعه راگه‌یاندوو، به‌سه‌رانی حشدی گوتووه یه‌كێتی بۆ ئێمه ته‌واو بوو وه‌ره‌قه‌یه‌كی سوتاوه و ته‌واو بووه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هادی عامر هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تی، یه‌كێتی له‌ئێستادا ناتوانێت حزمه‌ت به ئه‌جندای ئێمه بكات، باشترین به‌دیل بۆ ئێمه كه خزمه‌تی ئه‌جندایی ئێمه ده‌كات، كۆمه‌ڵ و گۆڕانه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك هادی عامری گوتووشیه‌تی، باشتر په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ گۆڕان و كۆمه‌ڵ هه‌یه، ئێستا ئه‌وان باشترین خزمه‌ت به ئه‌جندای ئێمه ده‌كه‌ن و یه‌كێتی ته‌واو بووه”.