شاسوار عه‌بدولواحيد ده‌ستگيركرا
دواى دابه‌زينى له فڕۆكه، شاسوار عه‌بدولواحيد، يه‌كێك له بانگه‌شه‌كارانى خۆپيشاندان و پشێوييه‌كانى سلێمانى له فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌ستگيركرا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان له سلێمانى، شاسوار عه‌بدولواحيد له لايه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و به ته‌نيا به پاسێكى فڕۆكه‌خانه‌كه بۆ شوێنێكى ناديار گواستراوه‌ته‌وه.
شاسوار عه‌بدولواحيد سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، به سه‌ردانێك له به‌ريتانيا بوو، بڕيار بوو كاتژمێر 06:45 خوله‌كى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بگاته‌وه سلێمانى.
له رێگه‌ى گهڕانهوهيدا شاسوار به‌ڵێنى دابوو، به‌شدارى له خۆپيشاندانه‌كان بكات و داواى رووخاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مان و سيستمى سياسى كوردستانى ده‌كرد.