په‌خشى NRT وه‌ستا و شاسوار ده‌ستگيرا

كه‌مێك پێش ئێستا كه‌ناڵى ئێن ئاڕ تى كه‌ يه‌كێكه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانى سه‌ر به‌ شاسوار عه‌بدولواحيد له‌كار كه‌وت.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كان راگرتنى په‌خشى كه‌ناڵى ئێن ئاڕ تى هاوكات بووه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى شاسوار عه‌بدولواحيد له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ده‌ستگيركردنى له‌ لايه‌ن ژماره‌يه‌ك چه‌كداره‌وه‌.

تا ئێستا چاره‌نووسى شاسوار عه‌بدولواحيد نه‌زانراوه‌ و ورده‌كارى په‌ككه‌وتنى په‌خشى كه‌ناڵه‌كه‌شى روون نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

دواين هه‌واڵى سايته‌كه‌شيان زياتر له‌ نيو كاتژمێر به‌ر له‌ ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

Back to top button