لەسەر داوایی هەڤاڵ ئەبوبەكر وەزارەتی رۆشنبیری پەخشی كەناڵی ئێن ئاڕتی ڕادەگرێت

دوای ئەوەی لە ماوەی دوو رۆژی بەرێوەچوونی خۆپیشاندان لە زۆنی سەوز و نیڵی كەناڵی ئێن ئاڕتی سەر بە شاسوار بەردەوام لە هەوڵی هاندانی هاوڵاتیان بووە بۆ سوتاندنی بارەگاكانی حزبی و حكومی لە چەند شارو شارۆچكەیەك, دواجار ئەمڕۆ بە بڕیارێكی وەزارەتی رۆشنبیری كەناڵی ئێن ئاڕتی داخرا.

بەبڕیارێكی حكومەتی هەرێم بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ پەخشی كەناڵی ئێن ئاڕتی ڕاگیرا، ئەویش “بەهۆی هاندانی خەڵك بۆ خۆپیشاندان”.

 

وەك لەنوسراوەكەی وەزارەتی ڕۆشنبیریدا هاتووە هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی داوای داخستنی پەخشی كردووە..

Back to top button