لە كفری و چەمچەماڵ قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیاندرا

دوای پشێوی نانەوە لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی كفرى و چەمچەماڵ سوتاندنی بارەگا حزبی و حكومیەكانی شارەكە و بریندار بوونی چەند خۆپیشاندەرێك قەدەغەی هاتوو چۆ لە شارەكە راگەیێنرا.
لە هەریەك لە شارەكانی كفری و چەمچەماڵ لە كاتژمێر ٨ ی ئەمشەوەوە قەدەغەی هاتوچۆ بۆ هەموو كەسێك ڕاگەیاندرا و تەنها هێزە ئەمنییەكان مافی هاتوچۆیان هەیە .

Back to top button