سەرۆكی سی ئای ئەی نهێنیەك لەسەر عێراق و سوریا ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
بەپێی هەواڵێك كە لە بەشی توركی كەناڵی كوردستان 24 بڵاو كراوەتەوە، جۆن برێنان سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی رایگه‌یاند بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت له عێراق و سوریا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها گومانی له‌سه‌ر دووباره بنیاتناوه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت هه‌یه، كه پێی وایه ئێدی ناتوانرێت له ناوه‌نده‌وه هه‌ردوو وڵات به‌ڕێوه ببرێن.
هەر بەگوێرەی قسەكانی جۆن برێنان، پێشبینی دابه‌شبوونی هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سوریا ده‌كات، كه ئیدی ناتوانرێت له ناوه‌ندەوە هه‌ردوو وڵات به‌ڕێوه ببرێن و چه‌ندین هه‌رێمی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كورد له عێراق و سوریا دروست ده‌بن دەشلێت شه‌ڕ و خوینرێژی به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی ئه‌تنیكی و مه‌زهه‌بی هه‌ردوو وڵات تووشی زیانێكی زۆری كردووه.