دوای تەقەی پاسەوانانی مەڵبەندی یەكێتی لە خۆپیشاندەران, خۆپیشاندەران, بە ئارپێجی و بیكەیسی رانیە لقی پارتی

دوای بەرێوەچوونی خۆپیشاندان لە چەندین شارو شارۆچكەو هەلكوتینە سەر بارەگا حزبی و حكومیەكان, ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ئەوەی پێنج خۆپیشاندەر لە لایەن پاسەوانانی مەڵبەندی یەكێتی كوژران, خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر لقی پارتی و بە ئارپێجی و بیكەیسی هێڕشیانكرد, دواجار بارەگاكەیان سوتاند, بەرپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رانیە ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوەی لە رانیە دەكرێت بۆ داواكاری مووچە و خزمەتگوزاری نییە، بەڵكو بە چەكی قورس هێرش كراوەتە سەر بارەگاكانی پارتی.

 

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ سێشەممە نەجات حەسەن رایگەیاند “بە چەكی قورس هێرش كراوەتە سەر بارەگاكانی پارتی، ئەوەی بانگەشەی خۆپێشاندانی مەدەنیان دەكرد، دەبێت باجی ئەمە بدەن، بە داخەوە لە ناوچەی كفری بارەگای پارتی كرایە ئامانج و بە چەك و بیكەیسی هێرشیان كرایە سەر، لە هەمان كاتدا لە رانیە وا خەریكن بە چەكەوە نزیكی بارەگای لق دەبنەوە، لە كاتێكدا هیچ مۆڵەتێك بە خۆپێشاندان نەدراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە خۆپێشاندانی مەدەنی دەكەن، خۆیان ببنە شایەت، ئەوەی ڕوودەدات چیە؟ بۆیە بەداخەوە مەترسی لەسەر سەرجەم بارەگاكانی پارتی هەیە لە سەرجەم سنووری پارێزگای سلێمانی.

ماوەی دوو ڕۆژە بە ناوی خۆپێشاندانەوە لە سنووری سلێمانی و گەرمیان هێرش و كردەوەی توندوتیژی دژی بارەگاكانی حزبی و حكومی ئەنجام دەدرێن.
شایەدحاڵكیش بۆ (خواكوڕك) پشتڕاستی كردەوە كە, لە نێو خۆپیشاندەران بە ئاراستەی لقی پارتی تەقە كراوە, بە جۆرێك جگە لە چەكی سوك بیكەیسی و ئارپێجی بەكار هاتووە, هەروەها گوتیشی كە خۆپیشاندانەكە بەرنامە بۆ دارێژراو بوو مەبەست لێی دەربڕینی نارەزوایەتی نەبوو هێندەی مەبەستیان گیانی كادرانی پارتی بووە.

Back to top button