كوێستان محەمەد: بەشێك لەوانەی لە سلێمانی تەقەیان دەكرد بە عەرەبی قسەیان دەكرد

دوای ئەوەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو لە چەند شارو شارۆچكەیەكی زۆنی سەوزو نیڵی بە ناوی خۆپیشاندان هەڵیانكوتایە سەر چەند دام و دەزگایەكی میری و حزبی و دوكانی هاوڵاتیان, بەرپرسێكی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرای دەكات كە بەشێك لەو هێزە ئەمنییانەی كە ئەمڕۆ لە سلێمانی تەقەیان لە خۆپێشاندەران كردووە بە زمانی عەرەبی قسەیان كردووە .

 

كوێستان محەمەد، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ڕیاگەیاند: ” ئەمڕۆ سێ شەممە بە مەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی ناڕازی لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا كۆبووینەوە، بۆئەوەی خۆپیشاندانێكی ھێمنانە ئەنجام بدەین، بەڵام ھێزێكی زۆری ئەمنی ھێرشی كردە سەرمان و بەتەقە وەڵامیان داینەوە، بەداخەوە لەوكاتەدا گەنجێك لەلایەن دەزگائەمنیەكانەوە دەستگیركرا”.

 

گوتیشی: “ئەوەی جێگەی سەرنجی من بوو بەشێك لە ھێزە ئەمنییەكان كە چەكدار بوون بە زمانی عەرەبی قسەیان دەكرد”.

Back to top button