سویسرا گوندێكی ده‌كاته‌ هۆتێلێكی كراوه‌

ده‌سه‌ڵاتدارانی سویسرا پلانیان داڕشتووه‌، بچووكترین شاروچكه‌ی وڵاته‌كه‌یان كه‌ 14 كه‌س به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام تێدا ده‌ژێت، بۆ هۆتێلی كراوه‌ بگوازێته‌وه‌.”

له‌پێناو پاراستنی ئاینده‌ی ئه‌و گونده‌ خۆشه‌ی دۆڵی فیرزاسكا له‌كانتۆنی تیتشینۆ له‌باشووری وڵات، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ بڕیاریداوه‌ ” گونده‌ په‌رت و بڵاوه‌كه‌ بكاته‌ هۆتێلێكی كراوه‌”و، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌به‌هاری 2018 ده‌ست به‌پێشوازیكردنی مێوانانی بكات. خانووه‌كانی گوندی كۆریپۆ، له‌سویسرا له‌سه‌ر هه‌مان ستایلی سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ماوه‌و، تاوه‌كو ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌. فابیۆ جیاكومازی، ئه‌ندازیاری بیناسازی و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی كۆریپۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ ” ئه‌و گونده‌ شاخاوییه‌ی نزیكه‌ی شاری لۆكارنۆ له‌باشووری سویسرایه‌و، به‌زمانی ئیتاڵی قسه‌ ده‌كه‌ن، تاوه‌كو ئێستا دانیشتووانی له‌سنووری 300 كه‌س ده‌بوو”.

گووتیشی ” گه‌نجانی ئه‌و گونده‌‌ له‌ماوه‌ی دوو سه‌ده‌ی رابردوو ناوچه‌كه‌ی خۆیان جێهێشتووه‌و، تا 1975 كشتوكاڵی ناوخۆیی به‌یه‌كجاریی راگیرا”. هیماشی به‌وه‌ كردووه‌ ” ژماره‌ی گشتی گوندی كۆریپۆ 14 كه‌س تێپه‌ر ناكات”. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆیی هه‌وڵێكی زۆریان داوه‌ ” ژیان بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و گونده‌و، له‌ساڵی 1975 شدا، شاره‌وانی كۆریپۆ، خه‌ڵاتی به‌شدارییكردنی له‌ساڵیادی ئه‌وروپی بۆ پاراستنی شوێنه‌وارو كلتووری رۆشنبیری به‌ده‌ستهێناوه‌و، به‌و هۆیه‌وه‌ش دامه‌زراوه‌ی كۆریپۆ له‌و ساڵه‌ دروست بوو”.

به‌پێی بیروكه‌ پێشنیار كراوه‌كه‌ ” سه‌رجه‌م ژووره‌ ئاماده‌كراوه‌كانی ستایلی ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆیدا له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی گونده‌كه‌ وه‌ك ژووری هۆتێل بۆ گه‌شتیاران ده‌كرێنه‌وه‌، ریستۆرانتی ئه‌و گونده‌ش ده‌بێته‌ نووسینگه‌ی پێشوازی له‌مێوانانی گونده‌كه‌ “.

تێچووی خه‌مڵێندراوی گواستنه‌وه‌ی گونده‌كه‌ بۆ هۆتێلێكی كراوه‌، نزیكه‌ی 6 ملیۆن فره‌نكی سویسرییه‌و، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌دار كردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ته‌واو نه‌بووه‌. رێكخه‌رانیش ئومێده‌وارن ” دوایین خه‌ڵاته‌كه‌شیان ببێته‌ پاڵنه‌رێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌دار كردنی پێویست بۆ ته‌واو كردنی پرۆژه‌ی خه‌ونه‌كه‌یان”.

Back to top button